کوردستانی

گرتنى ئۆتۆمبیله‌ بێ سه‌ره‌تاكان دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرتنى ئۆتۆمبیله‌ بێ سه‌ره‌تاكان دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌نێت، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێله‌ بێ سه‌ره‌تاكان دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێله‌ بێ سه‌ره‌تاكان و مه‌لیكه‌ دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "هیچ شتێكى له‌ لایه‌ن هاتوچۆوه‌ له‌باره‌ى گرتنى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ نییه‌، ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت به‌ فه‌رمى خۆمان بڵاویده‌كه‌ینه‌وه‌".

له‌ دوو رۆژى رابردوو هه‌واڵى گرتنى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا بڵاوبووه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ خاوه‌نى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ تووشى دڵه‌راوكێ بوون.

له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 60 هه‌زار ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تاو مه‌لیكه‌ بونى هه‌یه‌ و له‌ سنوره‌كانى عیراق و هه‌رێمه‌وه‌ هاورده‌كراون.

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان