ئابووری

ئێران هه‌نارده‌ى غازى بۆ عیراق راگرت و کارەبا کەمدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هه‌نارده‌ى غازى بۆ عیراق راگرت و کارەبا کەمدەبێتەوە

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای عیراق رایگەیاند، ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عیراق راگرت و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکات.

وەزارەتی کارەبای عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "ئێران بە هۆی نۆژەنکردنەوەوە، هەناردەکردنی غازی بۆ عیراق راگرتووە کە بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی 5500 مێگاوات لە کارەبای بەغدا و ناوەڕاستی عبراق كه‌مبووه‌ته‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "کارەکانی نۆژەنکردنەوە دوو هه‌فته‌ دەخایەنێت و وەزارەتەکەشیان بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کارەبایەی لەدەستچووە، هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق دەکات".

بە پێی رێککەوتنی پێشووی نێوان هەردوولا، دەبوو ئێران رۆژانە 25 ملیۆن مەتر سێجا غاز لە رۆژێکدا بۆ عیراق هەناردە بکات، بەڵام بۆ حەوت ملیۆن مه‌تر سێجا كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان