ئابووری
نوێترین زانیاریی له باره‌ى مووچه‌وه "مووچه‌ى دوو مانگ به‌یه‌كه‌وه ده‌درێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانى عیراق باس له مووچه‌ى سێ مانگى كۆتایی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 10 پێویستى به گواستنه‌وه‌یه و له دوو رۆژى داهاتوودا ده‌گوازرێته‌وه". ده‌شڵێت "پێشبینى ده‌كرێت مووچەی مانگی 10 و 11 بە یه‌كه‌وه خەرجبكرێت".
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە له په‌رله‌مانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "مووچه‌ى مانگه‌كانى 10 و 11 و 12 دابه‌شده‌كرێت چونكه ئه‌و پارەیەی لە بودجەدا دیاریكراوه بۆ پشكی هەرێم بەشی ئه‌و سێ مانگه دەكات".
وتیشى "له ئێستادا پاره‌كه پێویستی بە گواستنەوەیە ئه‌وه‌ش لە دوو رۆژی داهاتوودا چارەسەردەكرێت و مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "پێشبینى ده‌كرێت مووچەی مانگی 10 و 11 بە یه‌كه‌وه لە یەك مانگدا خەرجبكرێت".
پ ح ع