ئابووری

یه‌ك كیلۆ ماسى گه‌یشته‌ 10 هه‌زار دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌ك كیلۆ ماسى گه‌یشته‌ 10 هه‌زار دینار

مه‌ودا میدیا-

له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا دووجار نرخى ماسى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركردووه‌ و ماسیفرۆشێكیش ده‌ڵێت، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ ماسى له‌ناوخۆى هه‌رێم زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

سادق عه‌زیز، ماسیفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى ماوه‌ى له‌ ماوه‌ى پێنج رۆژدا دووجار به‌رزبووه‌ته‌وه‌، پێنج رۆژ پێش ئێستا كیلۆى به‌ 850 دیناربوو، دواتر بوو به‌ 9 هه‌زار دینار و ئێستا كیلۆى به‌ 10 هه‌زار دیناره‌".

وتیشى "هۆكارى گرانبوونى نرخى ماسى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بڕێك زۆر كه‌م هه‌یه‌ له‌بازاڕداو به‌شى پێویستى ناكات، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ نرخه‌كه‌ى گرانبێت".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بڕى ماسى له‌ پێویستى ناوخۆ كه‌متربێت و به‌رده‌وام بێت نرخه‌كه‌ى زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌ و تا 12 هه‌زار دینار بۆ كیلۆیه‌ك ده‌ڕوات".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan