کوردستانی
توركیا شارباژێرى بۆردوومانكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، درۆنى توركى، چه‌ندین ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بۆردوومانكردووه و یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ش چیاى ئاسۆس بووه له شارباژێر.
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامى قه‌زاى ماوه‌ت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، درۆنى توركى به ئاسمانى ناوچه‌كه سوڕاوه‌ته‌وه و دواتریش بۆردوومانى كردووه".
باسى له‌وه‌شكرد "چیاى ئاسۆس له شارباژێر بۆردوومانكراوه و زیانه‌كانى نازانین، به‌ڵام شوێنێكى دوره له‌ناوچه‌ى دانیشتوان".
توركیا رۆژانه له رێگه‌ى فڕۆكه‌ى جه‌نگى و درۆنه‌وه ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ئامێدى و باڵه‌كایه‌تى و قه‌ندیل و شارباژێر بۆردوومان ده‌كات.
ع،ه