ئابووری
داوایهكى نوێ دهكرێت له سهر دهستپێكردنهوهى ههناردهى نهوتى ههرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
له بارهى دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمى كوردستان، وەزارەتی نەوتی عیراق داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دهكات لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت.
لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی نەوتی عیراق رایدهگهیهنێت "داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا جیهانییەکانی بەرهەمهێنەری کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەپەلە بێنە بەغداد".
راشیگهیاندووه "کۆبوونەوەکە بە ئامانجی رێککەوتنە لەسەر خێراکردنی دووبارە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهانی تورکی، بەو بڕەی لەیاسایی بودجەدا چەسپێندراوە".
ئهمه لە کاتێکدایە، له دەرچوونی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، زیاتر لە ساڵێكه هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهانی تورکی راگیراوە.
پ ح ع