کوردستانی
كاره‌باى هه‌رێم پلانه‌كانى بۆ هاوین راده‌گه‌یه‌نێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
![كاره‌باى هه‌رێم پلانه‌كانى بۆ هاوین راده‌گه‌یه‌نێت](/uploads/article/thumbnail/37843/slider_L809EtUQlMovEjgwTdKXlYzHylDDBEHtdoS129mjkQIBwYAx3LFTToGot1-1024x680.jpg)
مه‌ودا میدیا-
وه‌رزى گه‌رما ده‌ستپێده‌كاته‌وه و دروستبوونى كێشه له كاره‌با و نه‌بوونى، هاوڵاتییان زیاتر نیگه‌ران ده‌كات، وتەبێژی کارەبای ھەرێمیش ده‌ڵێت "سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارییان كردووه بۆ دروستبوونى هه‌ر گرفتێك رووبه‌رووى كاره‌با بێته‌وه، له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوویش كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و پلانه‌كانیان بۆ هاوین راده‌گه‌یه‌نن".
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى هاوین و گه‌رماكه‌ى، خواستى هاوڵاتییان له سه‌ر به‌كارهێنانى كاره‌با زیاتر ده‌بێت، به تایبه‌ت بۆ ئامێره فێنككه‌ره‌وه‌كان، له‌كاتى دروستبوونى هه‌ر گرفێكیش له كاره‌با كه ببێته هۆى نه‌مانى، واده‌كات هاوڵاتییان زیاتر بێزارببن و تواناى به‌رگه‌گرتنیان به‌رانبه‌ر كاتێكى زۆرى نه‌بوونى كاره‌با نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزى هاوین و به زوویی چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و گرفتانه‌ى له‌م وه‌رزه‌دا رووبه‌ڕووى كاره‌با ده‌بێته‌وه، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی کارەبای ھەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "ئامادەکاریی کراوە و لە ماوەی رابردوویشدا کۆبوونەوەیان لەگەڵ ھەموو تیمەکانى كاره‌با کردووه و ئاگاداری ھەمولایەک کراوەتەوە كه چاکسازی بکەن".
وتیشى "له كاتى روودانى ھەر گرفتێکی تەکنیکی، تیمه‌كانیان خێرا ده‌چنە دەمیەوە و چاكیده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوویش كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و پلانه‌كانیان بۆ وه‌رزى هاوین راده‌گه‌یه‌نن".
پ ح ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)