ئابووری
هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككه‌وتن كراوه به‌بێ ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌غدا پاره بۆ هه‌رێم نانێرێت.
مستەفا گەرعاوی, ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "ئەوەی لە دواین كۆبونەوەدا بەدواداچونمان بۆ كردووە كە بە ئامادەبونی وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان و سەرۆكی دەستەی راوێژكاران بەڕێوەچوو رێككەوتن كراوە لەسەر دووخاڵ".
وتیشى "پێویستە مووچە تەوتین بكرێت، هیچ پارەیەك نادرێت بە موچە بەبێ تەوتین كردن، بۆیە پێویستە هەرێم پەلەبكات لە رێوشوێنەكانی تەوتیكردنی موچەی فەرمانبەران،
هه‌روه‌ها پشكەكەی هەرێم حساب دەكرێت و ئەو بڕە پارەیەی لێدەبڕدرێت كە لە ساڵی (2023)دا بۆی رەوانەكراوە بەچەند بەشێك".
لاى خۆیه‌وه جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى لێى داوا كراوه راده‌ستى به‌غداى نه‌كردووه به‌تایبه‌ت له‌پرسى هێزه ئه‌منییه‌كان و پێویسته پێوه‌ى پابه‌ندبێت بۆ ئه‌وه‌ى مووچه ره‌وانه بكرێت".
ع،ه