کوردستانی
یه‌ك مانگه پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ى قه‌ره‌داغ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نزیكه‌ى مانگێك پێش ئێستا، پیاوێكى به‌ته‌مه‌نى خه‌ڵكى قه‌ره‌داغ ونبووه و تا ئێستا نه به مردوویی و نه به زیندویی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
نەجمەدین محەمەد، تەمەن 74 ساڵ، سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه لە قەرەداغ ون بووە و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە، كه‌سوكاره‌كه‌شى هیچ هیوایان نه‌ماوه بۆ دۆزینه‌وه.
ناوبراو بە نیازی كۆكردنه‌وه‌ى گژوگیای بەهارە چووەتە شاخ و لەوکاتەوە ون بووە، هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام تیمه‌كان به‌رگرى شارستانى به‌دوایدا گه‌ڕاون و كه‌سوكاره‌كه‌شى شه‌و و رۆژ به‌دواى گه‌ڕاون، به‌ڵام بێ هیوابوون و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
رەئوف کەمال، قائیمقامی قەزای قەرەداغ به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند "تیمه‌كانیان و كه‌سوكاره‌كه‌شى هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه و به‌رده‌وام به‌دواى گه‌ڕاون، به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "نازانین ئه‌و پیاوه چى لێ هاتووه، به‌ڵام پۆلیسى دارستان به‌رده‌وام به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن".
ع،ه