کوردستانی

دواى 29 رۆژ له‌ دیارنه‌مانى ته‌رمى پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواى 29 رۆژ له‌ دیارنه‌مانى ته‌رمى پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ تەرمی ئەو هاوڵاتییەیان دۆزییەوە كە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنووسی نادیار بوو".

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك بەناوی نەجمەدین محەمەد ساڵح، تەمەن 75 ساڵ لە رۆژی 1ی ئایاری 2024ەوە لەماڵ چووبووە دەرەوە و چارەنووسی نادیاربوو، سەرەنجام ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەكە لە قۆپییەكانی قەرەداغ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دۆزرایەوە''.

راشیگه‌یاندووه‌ ''ئێستا تیمەكان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەكەن بۆ پزیشكی دادوەریی بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەكە''.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان