کوردستانی

کۆمسیۆن دوو بڕیارى نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆن دوو بڕیارى نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانى عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دوو بڕیارى نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش گواستنه‌وه‌ى بنكه‌ى ده‌نگدانى كاندیده‌كان و كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەترییه‌ بۆ جارێكى دیكه‌.

لە راگەیەندراوه‌که‌داهاتووه‌ "کۆمسیۆن، بڕیاریدا کە کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و خێزانەکانیان بتوانن بنکەی دەنگدانیان بگوازنەوە بۆ ئەو شوێنەی خۆیان لێ کاندید کردووە، و بڕیارەکە تا ئەو کاتە کاری پێدەکرێت کە وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کۆتایی دێت".

راشیگه‌یاندووه‌ "کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا جارێکی دیکە دەرگای نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری لە هەرێم بکاتەوە، بۆ ئەوەش بریارە هەفتەى داهاتوو وادەى نوێکردنەوە کە کۆتایی بێت، بۆیە ئەم بڕیارەش هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەو وادەیە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان