کوردستانی
ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی وەرده‌گەڕێت و چوار كەس بریندار ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى ئایارى 2024، ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی له‌كاتى گه‌ِڕانیدا له ناو پاركى هه‌وارى شار له سلێمانى وەرده‌گەڕێت و چوار كەس بریندارده‌بێت.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی لە پاركی هەواری شار وه‌رگه‌ڕاو چوار ئەندامی خێزانێك برینداربوون".
وتیشى "لەكاتی گەڕانی به‌نێو پاركه‌كه‌دا گه‌شتووه‌ته شوێنێك كە لێژبووە، به‌هۆیه‌وه لەدەستی شۆفێرەكەى وەرگرتووە و كەوتوونەتە كەندێكەوە".
سامان نادر، ئه‌وه‌شى وت "برینی بریندارەكان سووكە و دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشانەی شار لە سلێمانی".
پ ح ع