کوردستانی

ئاسایش له‌ باره‌ى ته‌نێكى نامۆی مه‌ترسیدار روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایش له‌ باره‌ى ته‌نێكى نامۆی مه‌ترسیدار روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى ته‌نێكى نامۆ و مه‌ترسیداربوونى ته‌نه‌كه‌، ئاسایشی هه‌ولێر  روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت "پاش به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ته‌نێكی مه‌ترسیداری منداڵانه‌ و هیچ مادده‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌به‌ستراوه‌، ناشبێته‌ هۆى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌". 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ى ئایارى 2024، له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌ "سه‌باره‌ت به‌ هه‌بوونی  (ته‌نێكی نامۆ )كه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ گوندی (كه‌ڕزۆر) سه‌ر به‌ ناحیه‌ی قوشته‌په‌ له‌ ناو زه‌وی و زاری جووتیارێك له‌ كاتی دروێنه‌كردنی گه‌نمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ تیمی (پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب)ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "هه‌ڵسان به‌ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نه‌ نامۆیه‌ و لابردنی مه‌ترسی له‌و شوێنه‌ و پاشانیش پشكنین و شیكاریكردنی، ده‌ركه‌وت ئامێرێكی یاریكردنی ترسناكی منداڵانه‌ كه‌ له‌ بۆنه‌ی یادكردنه‌وه‌ی (هاڵۆوین) به‌كارده‌هێنرێت و چه‌ند گڵۆپێكی بچووكی جوانكاریی تێدایه‌".

ئاسایشى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ "بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌و شوێنه‌ دانراوه‌ و هیچ مادده‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌به‌ستراوه‌، هه‌روه‌ها ناشبێته‌ هۆكاری هیچ جۆره‌ ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه‌ك".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان