کوردستانی
پێداچوونه‌وه به ناوى ئه‌م توێژه جیاوازى دروستده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وه‌زاره‌تى کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "پێداچوونه‌وه‌یان به ناوى خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كردووه و گۆڕانكارى دروستكردووه".
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه دامه‌زراندن له هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان راگیراوه و له ماوه‌ى رابردوویشدا له هه‌وڵێكى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تى هه‌رێمدا ناوى 13 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ئاراسته‌ى حكومه‌ت كرا تاوه‌كو به لیستێك ناوه‌كان بنێردرێت بۆ عیراق به مه‌به‌ستى دامه‌زراندنیان.
له‌باره‌ى پێداچوونه‌وه‌ش به ناوى ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه، ئاریان ئه‌حمه‌د، وتەبێژی وه‌زاره‌تى کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له دواى جێبه‌جێكردنى قۆناغى یه‌كه‌م، ناوى نابیستان و نابینایان و ئەوانەی بەشێک لە جه‌ستەیان لە دەستداوە وه‌كو قۆناغى دووه‌م بۆ حكومه‌تى ده‌نێرین".
وتیشى "پێداچوونه‌وه‌یان به سه‌رجه‌م ناوه‌كان كردووه و ناوى مردووانیان سڕیوه‌ته‌وه".
وتەبێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تى کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌نجامى پێداچوونه‌وه‌كه‌یان جیاوازى دروستكردووه".
پ ح ع