کوردستانی
له سبه‌ینێوه كاره‌با ده‌بێت به 24 كاتژمێری
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، سه‌باره‌ت به پێدانى كاره‌با ئاگاداری خاوەن موه‌لیدە ئەهلییەكانی ناوشار دەكاتەوە كە بەرنامەی كاركردنی موه‌لیدەی گەڕەكەكان لە 1ی مانگى داتووه‌وه دەگۆڕدرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31ى ئایارى 2024، له راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه "ئاگاداری خاوەن موه‌لیدە ئەهلییەكانی ناوشاری سلێمانی دەكەینەوە كە بەرنامەی كاركردنی موه‌لیدەی گەڕەكەكان لە 1ی حوزەیرانەوە دەگۆڕدرێت".
ده‌شڵێت "دەبێت بە 24 كاتژمێری واتە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاربكەن و كارەبا بە هاوڵاتییان بدەن".
پ ح ع