کوردستانی
تۆزێکى سووک هه‌یه و خێرایی باش ئاماژه‌ی پێدراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كەشناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كانى كەشوهەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌گشتیی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک و خێرایی باش لەسەرخۆ تا مامناوەند دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هه‌رێمى كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه "ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەدرێژایى کاتەکان لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک و خێرایی باش لەسەرخۆ تا مامناوەند دەبێت و لە نێوان 15 تا 25 كیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێكدا".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "سبەی شەممه، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با هەمان شێوەی ئەمڕۆ هەینی دەبێت، پلەكانی گەرمایش دادەبەزن بە رێژەی 4 بۆ 5 پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ رۆژى شەمە:
هەولێر: 35
سلێمانى: 35
دهۆک: 33
زاخۆ: 34
هەڵەبجە: 37
کەرکوک: 37
سۆران: 33
حاجی ئۆمەران: 24
گەرمیان: 39
پ ح ع