کوردستانی
شهقامێك به رووى هاوڵاتییان و شۆفێراندا دادهخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دهكاتهوه له داخستنى شەقامی سەرەكی ناو بازاڕی كارێزەوشك له سبهینێدا و رایدهگهیهنێت "داخستنهكه به بەشێوەیەكی كاتییه و رێگای جێگرەوەی تەنیشتی شەقامەكە بەكاربهێنن".
لە ڕاگەیەنراوێكدا، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردووهتهوه "بەمەبەستی کارکردن لە قۆناغی دووەمی فراوانکردنی شەقامی دابان لە کارێزەوشک، بەشی ناوبازاڕەکەی تا پردی کۆبانی شەقامەکە بەربەست دەکرێت".
دهشڵێت "لە رۆژی شەممە رێکەوتی 2024/6/1 کاتژمێر (9)ی سەر لەبەیانی بەشێوەیەکی کاتی شەقامەكە دادەخرێت".
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه "داواكارین لە هاوڵاتییان و شۆفێران رێگای جێگرەوەی تەنیشتی شەقامەكە بەكاربهێنن".
پ ح ع