کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی پەیامێك بڵاو دەكاتەوە
مه‌ودا میدیا-
بەبۆنەی یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی ئەو حزبە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە. 

لە پەیامەكەیدا سەرۆكی یەكێتی دەڵێت" نەهێڵن بەناوی نیشتمانپەروەری و گوتاری كوردایەتییەوە مافەكانتان زەوت بكرێت و یاریی بە چارەنووستانەوە بكرێت".

ئەمەش دەقی پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە:

یەكێتییە سەربەرزەكان
هەرێمی كوردستان بەرەو هەڵبژاردنێكی گرنگ هەنگاودەنێت، ئەرك و بەرپرسیارێتیی هەموومانە بە رۆحێكی یەكێتییانەوە بچینە ناو پرۆسەكە و سەركەوتنێكی مێژوویی تۆماربكەین و شانازییەكی گەورە بۆ خۆمان بنووسینەوە. ئێوەن دەتوانن لەڕێگەی پرۆسەیەكی دیموكراسی و بە ئیرادەی بەرزی خۆتانەوە رێڕەوی حوكمڕانی راستبكەنەوە و بەگژ جیاكاریدا بچنەوە، نەهێڵن چیتر بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان بكرێنە قوربانیی ململانێ نادروست و كەسییەكان. نەهێڵن بەناوی نیشتمانپەروەری و گوتاری كوردایەتییەوە مافەكانتان زەوت بكرێت و یاریی بە چارەنووستانەوە بكرێت. نیشانی بدەن ئەوەی لە هەناوی خەڵكدایە و هێزی رۆژە سەختەكانە، ئەوەی پارێزەری راستەقینەی خاكی كوردستان و ژیانی هاونیشتمانییانە، تەنیا و تەنیا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

ژنان و لاوانی خۆشەویست
ئێوە ئەو خوێنەن كە بەشادەماری یەكێتیدا دەگەڕێت و ئەو وزە لە بننەهاتووەن كە هێزی بەردەوامیمان پێدەبەخشێت، شانازییەكی گەورەیە كە هاوشانی ئێوە كار دەكەین و هەوڵ بۆ داهاتوویەكی پرشنگدار دەدەین. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ماڵی ئێوەیە و دەرگای هەموو ناوەند و ئۆرگانەكان بەڕووتاندا كراوەیە، خۆتان بسەلمێنن و تواناكانتان بخەنەگەڕ، بەدڵنیاییەوە ئێمەش پشتیوانتان دەبین.

جارێكیتر ئەم یادە مەزنە پیرۆزبێت
دروود بۆ رۆحی پاكی شەهیدان.. سەربەرزی و سەرفرازی بۆ كوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان