کوردستانی
ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە سەبارەت بە تاوتوێکردنیی چەند پڕۆژە یاسایەک یەکێک لەو پڕۆژە یاسایانە پڕۆژە یاسای چاکسازییە کە خاڵی گرنگی کۆبوونەوەکەیە.
لەوبارەیەوە لوقمان حەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ 16ی کانونی یەکەمی 2019 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە".
سەبارەت بە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە ئەو پەرلەمانتارە وتی "ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکرێت کە ئەمەش خاڵێکی گرنگی کۆبوونەوەکەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای ریکلامی بازرگانی، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان دەکرێت".