کوردستانی
قایمقایەتی سلێمانی فەرمانێك بڵاو دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ نەهێشتنی مەترسییەكانی ئاگر كەوتنەوە لە چیای ئەزمەڕ و گۆیژە، قایمقامیەتی سلێمانی ئاگركردنەوە بە هەموو جۆرێك قەدەغەدەكات.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند"بە مەبەستی نەهێشتنی مەترسییەكانی كەوتنەوەی ئاگر لە چیای ئەزمەڕ و گۆیژە بڕیاریانداوە بە قەدەغەكردنی كردنەوەی ئاگر لەو جێگایانە".
وتیشی"بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، لیژنەكانی قایمقامیەت بە هاوكاری لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و بەشی زیادەرۆیی لە شارەوانی و دارستان و پاوان، هەڵمەتێكیان ئەنجامداوە و سەرجەم هاوڵاتییان و شوێنكارەكانیان لە فەرمانەكە لەو جێگایانە ئاگاداركردووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەركەسێك سەرپێچی لەو فەرمانە بكات رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە".
ئ.پ