کوردستانی

ئاماری منداڵانی كاركەر لە هەرێم بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری منداڵانی كاركەر لە هەرێم بڵاوكرایەوە
مەودا میدیا-
بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان كە لە رۆژی جیهانی منداڵاندا بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی ئەو منداڵانەی لەم ساڵدا لە هەرێمی كوردستان لەسەر شەقامەكان كاردەكەن گەیشتووەتە 1247 منداڵ. 
 
ئەمڕۆ یەكی حوزەیران كە بە رۆژی جیهانی منداڵان دیاریكراوە، رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ئاماری منداڵانی كاركەری لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە. 

بەپێی ئامارەكە، ژمارەی منداڵانی كاركەری سەر شەقامەكان لە هەرێمی كوردستان 1247 منداڵە كە بەپێی پارێزگاكانی هەرێم بەم شێوەیە دابەشدەبن، سلێمانی 443 منداڵ، هەولێر 390 منداڵ، دهۆك 414 منداڵ، هەڵەبجە 0 منداڵ. 
 
نوعمان عەبدولڕەحمان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری منداڵپارێزی كوردستان رایگەیاند"منداڵپارێزی كوردستان لە رێگەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەوە لەگەڵ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە هاوبەشی لیژنەی چاودێریكردن و پاراستنی منداڵانی كاركەر ئەو منداڵانەی تۆمار كردووە و ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە تەمەنیان لە دوو بۆ 14 ساڵە".
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەو منداڵانە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سەنتەری پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك لە شەقام و ترافیكلایتەكاندا كار دەكەن". 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان