کوردستانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێك ئاراستەی یەكێتی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێك ئاراستەی یەكێتی دەكات
مەودا میدیا-
لە 49 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان  پەیامێكی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی و حیزبەكەی كرد. 

لە پەیامەكەیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان هیوای خواستووە، ئەو یادە ببێتە هاندەرێك بۆ  لێكتێگەیشتن و تەبایی و پێكەوەیی لایەنە سیاسییەكان لەپێناوی پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و مافە دەستورییەكانی.
 
لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت"لەم یادەدا بە رێزەوە دامەزرێنەری یەكێتی، خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال و هەموو ئەو تێكۆشەرانە بەبیر دەههێنینەوە كە لەپێناو ئازادیی كوردستان لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، خەباتیان كردووە و دەكەن.
 
هەر لە پەیامەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات"مێژووی خەبات و تێكۆشانی یەكێتی بەرز هەڵدەسەنگێنین. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان