کوردستانی

كاتى وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم دیاریكرا

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە عیراق ئاشكراى كرد "به‌ هۆكارى ده‌ستپێنه‌كردنى وەرزی دروێنەکردن لە زۆربه‌ى ناوچەکانی هەرێمى كوردستان تاوەکو ئێستا هیچ بڕە گەنمێکیان وەرنەگرتووە، به‌ڵام لەم هەفتەیەدا کڕینی گەنمی جوتیارانی هەرێم ده‌ستپێده‌كات".

حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "تاوه‌كو ئێستا لە کڕینی گەنمی جووتیاران بەردەوامن  و تا رۆژی 20ی مانگى رابردوو، دوو ملیۆن و 515 تۆن گەنمیان وەرگرتووە".

راشیگه‌یاند "به‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى لە زۆربه‌ى ناوچەکانی هەرێمى كوردستان وەرزی دروێنەکردنى گه‌نم دەستیپێنەکردووە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕە گەنمێکیان لە هەرێم وەرنەگرتووە".

گه‌رعاوى، باسى له‌وه‌شكرد "کڕینی گەنمی جووتیارانی هەرێم لەم هەفتەیەدا دەستپێده‌كات و دواى ئه‌وه‌ش کۆتایی به‌ وەرگرتنی گەنم دێت".
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان