کوردستانی
ئەمساڵ لە رووی بەرههمھێنانى شووتی خۆماڵییهوە ھاتییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان پڕن لە شووتی ھاوردە و ھاوڵاتییانیش لە چاوەڕوانی شووتی خۆماڵیدان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانیش باس لە وادەی بەرھەمھاتنی شووتی خۆماڵی دەکات و دەڵێت "رێژەی بەرههمھێنان بۆ ئەمساڵ زیاتر دەبێت لە پێویستی سنووری پارێزگاکە".
شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ھێشتا کاتی بەرھەمھاتنی شووتی خۆماڵی ماوە و لە مانگەکانی حەوت و ھەشت پێدەگات".
وتیشی "لە سنوورەکەدا رووبەرێکی گەورە و فراوان لە پێنجوێن و دەشتی شارەزوور بە شووتی چێندراون کە پێویستی سنووری پارێزگای سلێمانی بە زیادەوە پڕ دەکاتەوە".
شاڵاو جەمال، باسی لەوەشکرد "پێشبینی دەکەن ئەمساڵ لە رووی بەرھەمەوە ھاتیی بێت، بەشێوەیهکە بتوانن ھەناردەی ناوەڕاست و خوارووی عیراقیشی بکەن".
پ ح ع