کوردستانی
مهسرور بارزانى پهیامێك بۆ یهكێتى بڵاودهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
مەسرور بارزانی، سەرۆک وهزیرانى هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی به بۆنهى 49ههمین ساڵیادى دامهزراندنى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاودهکاتەوە و رایدهگهیهنێت "یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، روڵی دیار و کاریگەری هەبووە".
دهقى پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
بۆ سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛
سڵاو و رێز،
پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم.
یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، روڵی دیار و کاریگەری هەبووە.
لەم رۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادارم لە تێکوشان و خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەروەها لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پ ح ع