کوردستانی

یۆنامی بڕیارێكى گرنگ له‌سه‌ر هەڵبژاردن ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یۆنامی بڕیارێكى گرنگ  له‌سه‌ر هەڵبژاردن ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

یۆنامی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "هەڵبژاردنەکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان پێویستە لەکاتی گونجاودا و لەژێر چاودێری ئەواندا بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت".

لە راپۆرتی نەخشەڕێگای یۆنامیدا هاتووه‌ "لەسەر داواکاریی ئەمینداری گشتیی و دانووستاندن لەگەڵ حکومەتی عیراق، پێویستە تاوەکو 31ی کانوونی یەکەمی 2024 نەخشەڕێگەی کشانەوەی یۆنامی لە وڵاتەکە بە تەواوی دابڕێژرێت".

هه‌روه‌ها لە بەشێکی ترى راپۆرتەکەدا داوای هەماهەنگی تەواو لە حکومەتی عیراق کراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەکاتێکی گونجاودا بەڕێوەبچێت، پاراستی دامەزراوەکان و پاراستنی پەیکەربەندی رێکخراوەیی، چالاککردنی دامەزراوە نیشتمانییەکانی مافی مرۆڤ، داواکاریی دیکەی یۆنامین لە حکومەتی بەغدا کە دەبێت پەرەیان پێبدات.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "دوای کۆتاییهاتنی ماوەی مانەوەیان، یۆنامى ئەرکیان بریتیی دەبێت لە پێدانی راوێژ، هاوکاری و پاڵپشتیی تەکنینکی بۆ حکومەتی عیراق، هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دامەزراوەکانی دیکەی عیراق".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى کار و ئەرکەکانی یۆنامى لە عیراق له‌ 31ی کانوونی یەکەمی 2025 كۆتایی پێدێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان