کوردستانی
زانكۆیه‌ك له سه‌ر پێدانى زه‌وی نووسراو به‌رزده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى سوودمه‌ندنه‌بوونه، له‌و باره‌یه‌وه زانکۆی سەلاحەدین داوا ده‌كات ئه‌و زه‌وییه‌ى ده‌درێت به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانیان گونجاو و نزیك له زانكۆكه‌یان بێت.
د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین له نووسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ى وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانى كردووه، هاتووه "هیوادارین لەگەڵ لیژنەی هه‌مه‌هانگیكار بۆ دابەشکردنی زەوی، لە شوێنێکی گونجاو زەوی بۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆکەمان دیاری‌بکرێت، کە گونجاو بێت لەگەڵ پیشە و شوێنەکەیان".
هاوكات، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئه‌و زانکۆیه ده‌ڵێت "سەرۆکی زانکۆ له نووسراوه‌كه‌دا داوایکردووە ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ پێدانى زەوی به مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانكۆ نزیک بێت لە زانکۆکەیان و ئه‌و شوێنە تایبەت بکرێت بە مامۆستایان و فەرمانبەران".
وتیشى "ئه‌وان هێشتا له چاوەڕوانی وەڵامدان، تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە".
زانکۆی سەلاحەدین دوو هەزار و 600 مامۆستا و پێنج هەزار فەرمانبەری هەیە.
پ ح ع