کوردستانی

ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاند و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە".

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌ "ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەدرێژایى کاتەکان، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 1- 2 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".

راشیگه‌یاندووه‌ "سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە رێژەى 1-2 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 38

سلێمانى: 37

دهۆک:  36

 زاخۆ: 38

هەڵەبجە: 40

کەرکوک: 40

سۆران: 36

حاجی ئۆمەران: 26

گەرمیان: 43

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان