کوردستانی
ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژى تۆماری بایۆمەتری دەنگدانه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، كۆتا رۆژه بۆ كاتى خۆ تۆماركردن بۆ تۆماری بایۆمەتری دەنگدان لە هەرێمی كوردستان، و له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوویشدا زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س له هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك خۆیان تۆمار كردووه.
بەپێی راگەیەندراوی كۆمیسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردنه‌كانی عیراق، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ی حوزەیرانى 2024، كاتى تۆماری بایۆمەتری دەنگدان كۆتا رۆژى ده‌بێت له هه‌رێمى كوردستان و له‌گه‌ڵ تەواوبوونی دەوامدا پرۆسه‌كه‌ش راده‌گیرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هەفتەی رابردوو لە هەولێر یه‌ك هەزار و 266 دەنگدەر و لە سلێمانی 131 دەنگدەر و لە دهۆك 838 دەنگدەر ناویان تۆماركراوە.
هاوكات، بەپێی راپۆرتی هەفتانەی كۆمیسیۆنه‌كه، لە پارێزگاى هەولێر حەوت هەزار و 162 كارت و لە سلێمانی پێنج هەزار و 874 كارت و لە دهۆك چوار هەزار و 610 كارتی بایۆمەتری دەنگدان وەرگیراوەتەوە.
پ ح ع