کوردستانی

شاره‌وانى كه‌لار به‌هۆى گه‌رماوه‌ چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌گرێته‌به‌ر

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاره‌وانى كه‌لار به‌هۆى گه‌رماوه‌ چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌گرێته‌به‌ر

مه‌ودا میدیا-

وه‌ك رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌و گه‌رمایه‌ى له‌ گه‌رمیاندا بوونى هه‌یه‌ شاره‌وانى كه‌لار به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵى زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزاییدایه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت "له‌ ئێستادا رێژه‌ى سه‌وزایی ده‌گاته‌ 17% و له‌ چه‌ند هه‌نگاوێكى تریشدا رێژه‌كه‌ زیاتر ده‌كه‌ن".

ئه‌كره‌م صاڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ى ئه‌وان كه‌شوهه‌وایه‌كى گه‌رمى هه‌یه‌، گرنگییه‌كى زۆر باش ده‌ده‌ن به‌ سه‌وزایی و ساڵانه‌ له‌ چه‌ند هه‌نگاوێكدا رێژه‌ى سه‌وزایی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌".

وتیشى"له‌ ئێستادا خاوه‌ن رێژه‌یه‌كى باشى سه‌وزایین به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌گاته‌ 17% به‌وه‌ى ئه‌وان وه‌ك لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كردوویانه‌ و به‌و پرۆژانه‌ى كشتوكاڵیش له‌ ده‌وروبه‌ر و ناوه‌وه‌ى شاردا هه‌یه‌، وه‌ ساڵانه‌ش به‌رده‌وام رێژه‌كه‌ زیاد ده‌كات".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ و پلانى شاره‌وانیدا له‌و بواره‌  هه‌ندێك شه‌قامى دیكه‌ كه‌ تازه‌ دروستكراون سه‌وز ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و كۆڕنشینانه‌ى له‌ سه‌ر رووبارى سیروان دروستده‌كرێت كه‌ سه‌روو 80 دۆنم زه‌وی پارك و سه‌وزایی تێدایه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بێجگه‌له‌وانه‌ش ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا دروستده‌كرێن ناچاریان ده‌كه‌ن رێژه‌ى سه‌وزاییان له‌ 15% كه‌متر نه‌بێت و هه‌ندێكیشیان ده‌گاته‌ 20%یش".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان