کوردستانی
بهرهڵاكردنى ئاژهڵى ماڵى له ناوشاردا كاریگهرى لهسهر تهندروستیی دهبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەھۆی بەخێوکردنی ئاژەڵە ماڵییەکانی وەک مەڕ و مانگا لە ھەندێک لە گەڕەکەکانی ناوشار و بەرەڵاکردنی لە لایەن خاوەنەکانیانەوە، لە سەر شۆستە و سەوزایی نێوان شەقامە جووت سایدەکان دەبینرێن، ئەمەش سەرباری ئەوەی بووەتە ھۆی ناشرینکردن و تێکدانی سیمای شارەکە، گوڵ و درەخت و سەوزایی شوێنە گشتییەکانیش دەخۆن.
خواردنی ئەو سەوزاییانەی سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان لەپاڵ ناشرینکردنی سیمای شارەکە و تێکدانی کارە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی، زیانی تەندروستیشی ھەیە بۆ ھاوڵاتییان، چونکە سەرچاوەی بەرھەمھێنانی ئۆکسجین کە پێداویستییەکی سەرەکی ھەناسەدانی مرۆڤە سەوزاییە، کە بە کەمبوونەوەی رێژەی سەوزایی، رێژەی ئۆکسجینیش لە سرووشتدا کەم دەبێتەوە.
لەو بارەیەوە، زەردەشت عوسمان، لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەوان بەردەوام بە ھاوکاری بەشی خزمەتگوزاریی، ھەڵمەتی لابردنی زیادەڕەوییان کردووە و ھهوڵی لابردن و بنبڕکردنی دیاردەی بەخێوکردن و بەرەڵاکردنی ئاژهڵە ماڵییەکانیان لە ناوشاردا داوە".
وتیشی "دەبێت ھاوڵاتیی خۆیشی ھاوکار بێت و بەدەم داواکارییەکانی ئەوانەوە بڕۆن کە داوایان کردووە ئاژەڵەکان لە ناوشاردا نەمێنن و ببرێنە دەرەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەوبارەیەوە کاریان زۆر کردووە و چەندین جار ئاژەڵەکانیان بە بارمتە گرتووە و پێبژاردنیان(غەرامە) بۆ خاوەنەکانیان کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوان فەرمانگەیەکی مەدەنین ناتوانن ھەمو جۆرە رێکارێک بگرنەبەر".
پ ح ع