گێتی

كه‌سایه‌تییه‌كى دیارى ئێران خۆى كاندید كرد بۆ سه‌رۆك كۆماری

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌سایه‌تییه‌كى دیارى ئێران خۆى كاندید كرد بۆ سه‌رۆك كۆماری

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى چوار رۆژه‌ ناو تۆماركردن بۆ كاندیدبوونى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و له‌ناو كاندیده‌كانیش سه‌رۆك كۆمارى پێشووتر هه‌یه‌.

میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ "تۆمارکردنی کاندیدەکانی خولی 14ى هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە چوارەمین رۆژی وادەی دیاری کراودا، به تۆماركردنى ناوى چەند کەسی سیاسی ناودار درێژەی هەیە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران یەکێک بوو لەو کەسانەی ناوی تۆماركردووه‌ وه‌ك كاندید".

رۆژانى رابردوو هه‌ر یه‌كه‌ له‌ عەلی لاریجانی، سەعید جەلیلی، عەبدولناسر هێممەتی، وەحید حەقانیان، ناویان تۆماركردووه‌ و ناو نوسینیش سبەینێ دووشەممه‌ كۆتایی دێت.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان