کوردستانی
یه‌شار گوله‌ر: هه‌ركات سنوره‌كانمان سه‌قامگیربوون له هه‌رێمى كوردستان و سووریا ده‌كشێینه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری بەرگری تورکیا لە باره‌ى بوونى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و سوریا رایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى دڵنیابووینه‌وه له سه‌قامگیریی سنوره‌كان ده‌كرێ بكشێینه‌وه.
یه‌شار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا رایگه‌یاند "ئەنقەرە پێشتر 3 تیمى دژە تیرۆریستی لە باکووری هەبوو و ئێستا 20 تیمى هەیە و ئۆپراسیۆنێکی درێژماوە و بەربڵاویشی ئەنجام داوە".
باسى له‌وه‌شكرد "مەرجەکانی کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سووریا به‌پێى ئامانجی دەستخستنی رێگاچارەیەکی سیاسیی لە سووریا بەپێی بڕیارى 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە".
وتیشى "ئێمە ئامادەین تا پاڵپشتی لە پەسەندکردنی دەستوور بۆ هەموو دانیشتوانی سووریا، هەڵبژاردنی ئازاد، یاسای گشتیی و ئاسایش بکەین".
ع،ه