کوردستانی

حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ نییه‌ لیستى مووچه‌ بۆ به‌غدا بنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ نییه‌ لیستى مووچه‌ بۆ به‌غدا بنێرێت

مه‌ودا میدیا-

له‌كاتێكدا به‌پێى رێككه‌وتنى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا، بڕیاربوو هه‌موو 2ى مانگێك وه‌زاره‌تى دارایی لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ به‌غدا بنێرێت، به‌ڵام هه‌رێم پابه‌ندنه‌بووه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییه‌ تایبه‌تانه‌ى له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ مه‌ودا میدیا دراون "حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ نییه‌ لیستى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌ران بۆ به‌غدا بنێرێت، به‌وه‌ش ده‌یه‌وێت فشار له‌ به‌غدا بكات له‌به‌رانبه‌ر مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چه‌ند شتێكى تر".

ئه‌و سه‌رچاوه‌ وتیشى "حكومه‌تى هه‌رێم و خودى مه‌سرور بارزانى به‌ تاك لایه‌نى ئه‌و كاره‌ى كردووه‌ و قوتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ ململانێى سیاسیی هه‌رێم و به‌غدا به‌كارده‌هێنێت، له‌كاتێكدا به‌غدا ئاماده‌یی نیشانداوه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌كاتى خۆى بنێرێت ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندى ناردنى لیستى مووچه‌ بێت".

هۆكارى نه‌ناردنى مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان په‌یوه‌ندى به‌ حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه‌ چونكه‌ ئاماده‌ نییه‌ به‌ ناو لیسته‌كانیان بنێرێت ،به‌غدا داواى كردووه‌ هه‌رێم به‌ ناو لیستى مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بنێرێت.

شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێم هۆكارى ئه‌وه‌یه‌ مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نانێردرێت، له‌ ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو به‌ بڕى ملیاران دینار خه‌ڵك ده‌مه‌زراوه‌ و ئه‌وه‌ش ناڕوونى دروستكردووه‌".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان