کوردستانی
ساڵح موسلم: ههڵبژاردن ئهنجام دهدهین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هاوسەرۆکی پارتی یهكێتی دیموكرات (پەیەدە) رایگهیاند، بە دڵنیاییەوە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ئەنجام دەدات، گەلەکەمان دەچێتە سەر سندووقەکان و بە ئیرادەی خۆیەوە نوێنەرانی هەڵدەبژێرێت.
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) رایگهیاند "هەڵبژاردنەکان بە ئامانجی زیاترکردنی خەباتی گەل لە هەرێمەکە بەڕێوەدەچن، تائێستا کەموکورتی هەبوون، ئەو هەڵبژاردنەی بەڕێوەدەچێت پەیوەندی بە کەسەوە نییە و راست نییە کە بەشێوەی دیکە هەڵبسەنگێندرێن".
ئاماژهی بهوهشكرد "لە سەرتاسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا یەکەم جارە هەڵبژاردنێکی بەم جۆرە ئەنجام بدرێت، لەبەر ئەوەشە هەندێک نیگەرانی ههیه، هەڵبژاردنەکە بە شێوەیەکی دیموکراتیک و ڕوون ئەنجام دەدرێن".
وتیشى "پێوانەکانی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی کە پەسەند کراون، دەچەسپێندرێن، هەربۆیەش کەس مافی ئەوەی نییە سەبارەت بەو هەڵبژاردنە هیچ شتێک بڵێت، گەلەکەمان بە دڵخۆشیەوە دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان".
ع،ه