کوردستانی

ساڵانه‌ هه‌زاران كه‌س به‌بێ مۆڵه‌ت حه‌ج ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵانه‌ هه‌زاران كه‌س به‌بێ مۆڵه‌ت حه‌ج ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

ساڵانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراق به‌ هه‌زاران كه‌س به‌بێ مۆڵه‌ت ده‌چنه‌ سعودیه‌ بۆ ئه‌نجامدانى حه‌ج.

نیاز نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ساڵانه‌ خه‌ڵكێكى زۆر به‌بێ مۆڵه‌ت ده‌چنه‌ حه‌ج و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن".

وتیشى "حه‌جى بێ مۆڵه‌ت هیچ ئامارێك نییه‌ به‌ڵام ده‌زانین ساڵانه‌ خه‌ڵكێكى زۆر به‌بێ مۆڵه‌ت ده‌چنه‌ سعودیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى حه‌ج بكه‌ن".

به‌پێى ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان، ساڵانه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردسان و عیراق ده‌چنه‌ وڵاتى سعودیه‌ و حه‌ج ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا مۆڵه‌تییان نییه‌ و ته‌نها ڤیزه‌ى یه‌ك ساڵییان وه‌رگرتووه‌.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان