کوردستانی
له‌باره‌ى ڤیزاى ئه‌مه‌ریكا هاوڵاتییان ئاگادارده‌كرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، هاوڵاتییان له‌باره‌ى ڤیزاى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن، روونكردنه‌وه‌ش ده‌دات.
كونسوڵگەى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه "مه‌هێڵه هه‌ڵتبخه‌ڵه‌تێنن، ته‌نیا شوێن كه پاره‌ی ڤیزای گه‌شتیاریی ئه‌مەریكای لێوه ده‌درێت یه‌كێك له لقه‌كانی بانكی به‌غدایه".
باس لهوهشكراوه "ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی كرا به نامه، ته‌له‌فۆن یان ئیمەیڵ بۆ ناردن یان حه‌واڵه‌كردنی پاره له به‌رانبه‌ر پێدانی ڤیزا، پێویسته وه‌كو ساخته‌كاری سەیرى بكه‌یت و خۆتی لێ به‌دوور بگریت".
شایه‌نى باسه، له هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین كۆمپانیا‌و نوسینگه بانگه‌شه‌ى وه‌رگرتنى ڤیزاى وڵاتان و ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
ع،ه