کوردستانی
دهست بهسهر شارهوانییهكه و هاوسەرۆکهكهشیدا دهگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
له لایهن پۆلیسى توركیاوه، محەمەد سدیق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانیی جۆڵەمێرگ کە سەر بە پارتی دەمە، دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر شارەوانییهكهدا گیرا، و پارتی دەمیش لهو بارهیهوه داوای وەرگرتنی هەڵوێستی دیموکراتییانە دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا، پارتى دەم رایگهیاندووه "ئەو حکومەتەى هەموو جارێک بە ئیرادەى گەل شکستی پێدەهێنرێت، جارێکى دیکە پەناى بۆ ئەو رێگەیە برد کە دەیزانێت، ئەویش ئیرادەى دەستبەسەرداگرتن و هەڵگەڕانەوەیه".
دهشڵێت "محەمەد سدیق ئاکش، سەرۆکى شارەوانى جۆڵەمێرگ لە وان دەستگیرکراوە، شارۆچکەکەمان لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە داگیرکراوە".
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه "ئەو رێچکەیە رەتدەکەنەوە و لە رۆژى 31ى ئازار گەل لە رێگە دیموکراتییەکانەوە سەلماندى ئەو رێچکەیە قبوڵناکات، ئەو بیرکردنەوە هەڵگەڕانەوەیە تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر جۆڵەمێرگ، بەڵکو بۆ سەر ئیرادەى تەواوى گەلى تورکیایه".
راشیگهیاندووه "گەلەکەمان کاردانەوەى دیموکراتى دەبێت لە باڵاترین ئاستدا، داوا لە سەرجەم ئەو کەسانەش دەکەن کە پاڵپشتى دیموکراتى دەکەن هەڵوێستى ئاشکرایان هەبێت دژى ئەو هەڵگەڕانەوەیە".
پ ح ع