کوردستانی
به‌ڕێوه‌به‌رێك له‌كاتى خه‌ودا گیانى له‌ده‌ستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كاوه زوهێر، بەڕێوەبەری رۆشنبیریی و هونەری ئاکرێ به‌یانى ئه‌مڕۆ لە کاتی خەودا گیانی گیانی له‌ده‌ستدا، باس له‌وه‌ده‌كرێت به‌هۆى جه‌ڵده‌ى دڵه‌وه بووبێت.
نێچیرڤان هەرکی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئاکرێ بە ئاشكرایكرد "بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3ى حوزه‌یرانى 2024، کاوە زوهێر، بەڕێوەبەری رۆشنبیریی و هونەری ئاکرێ، لە کاتی خەودا گیانی له‌ده‌ستداوه".
هاوكات، زێرەڤان تەمۆ، هاوڕێی نزیکی کاوە ده‌ڵێت "نزیکەی کاتژمێر 07:30 خولەکی بەیانی، کاتێک کەسوکاره‌كه‌ى ویستوویانە لەخەو هەڵیبستێنن، زانیویانە گیانی سپاردووە".
ئه‌و هاوڕێیه‌ى وتیشى "باس له‌وه‌ده‌كه‌ن مردنه‌كه‌ى بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بێت، بەڵام چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینی پزیشکی دادن بۆ دڵنیابوونه‌وه".
کاوە زوهێر، لە دایكبووى ساڵی 1985ه‌و شاعیر و نووسەرێکی دیاری ئاكرێیه و تاوەکو ئێستا چەندین کتێب و بەرهەمی ئەدەبی بڵاوکردووەتەوە، دەرچووی بەشی یاسای پەیمانگەی تەکنیکنی ئاکرێیە و قوتابی قۆناغی سێیەمی بەشی راگەیاندنی زانکۆی جیهان بووە لە هەولێر.
پ ح ع