کوردستانی
پێشبینییه‌كانى کەشوهەوا بۆ ئه‌م دوو رۆژه بڵاوكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاند و ئاماژه به‌وه ده‌كات "ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە، سبه‌ینێش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، بڵاویكرده‌وه "ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەدرێژایى کاتەکان و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 1- 2 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".
له‌باره‌ى سبەینێ سێشەممە، ده‌ڵێت "ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 39
سلێمانى: 36
دهۆک: 39
زاخۆ: 39
هەڵەبجە: 39
کەرکوک: 41
سۆران: 37
حاجی ئۆمەران: 26
گەرمیان: 43
پ ح ع