کوردستانی
كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و گۆڕان دووره له راستییه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌رچاوه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌كه رایگه‌یاند "ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه و نه پارتى بانگهێشتى ئه‌وانى كردووه و نه‌گۆڕانیش داواى كۆبوونه‌وه‌ی كردووه".
سارچاوه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌و هه‌واڵه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه دووره له راستییه‌وه و خۆیشیان زۆریان پێ سه‌یربووه، چونكه نه پارتى بانگهێشتى ئه‌وانى كردووه و نه‌گۆڕانیش داواى كۆبوونه‌وه‌ی كردووه".
وتیشى "هیچ كه‌سێك له‌وان ئاگادارى ئه‌وه نییه و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختى كرده‌وه، "تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى لێدوان ده‌دات ئه‌و زانیارییانه راست نیه و هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له گۆڕدا نییه، به‌ڵام نازانن له داهاتوودا نامه بگۆڕدرێته‌وه له سه‌ر ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه".
ئه‌مه له كاتێكدایه، وا بڵاوبووه‌وه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆده‌بنه‌وه.
پ ح ع