کوردستانی
ئیدارهى خۆسهری: هێرشهكانى توركیا بۆ سهر رۆژئاوا بۆ رێگریكردنه له ههڵبژاردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئیدارەی خۆسهریی له باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا رایگهیاند، هێرشەکانى دەوڵەتی تورکیا لە درێژەى سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژیی و گەمارۆدانى هەرێمەکانە و بۆ رێگریكردنه له ههڵبژاردن.
سوپای تورکیا لهچهند رۆژى رابردوو شارەکانی تل حەمیس، تل کۆچەر و عامودای سەر بە کانتۆنی جزیرەی بۆردوومان کردووه، لە ئەنجامدا چوار شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانیان لهدهستداوه و 11 هاوڵاتیی مەدەنیش برینداربن".
ئیدارەی خۆسهرى له باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه
"ئەم هێرشە تاوانێکی دیكهی دەوڵەتی تورکیایه و درێژەدان بە سیاسەتی کۆمەڵکوژی و گەمارۆدانی هەرێمەکانە، ئامانج لەم هێرشانە تێکشکاندنی ئیرادەی گەل و تێکۆشانی دیموکراسییە".
ئاماژه بهوهشكراوه "ئەم هێرشانە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێن کە پێکهاتەکانی هەرێمەکە و گەلەکەمان بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دیموکرات بۆ پێشکەوتنی زیاتر لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی دیموکرات دەکەن".
ع،ه