کوردستانی
كه‌سوكارى خوێندكار هاواریان لێ هه‌ستاوه له‌ده‌ستى منداڵى مامۆستا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ساڵانه له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى خوێندن و دانه‌وه‌ى نمره‌ى كۆتایی به خوێندكاران، سۆشیال میدیا پڕ ده‌بێت له ناڕه‌زایه‌تى كه‌سوكارى خوێندكار به‌هۆى ئه‌وه‌ى به وته‌ى خۆیان سته‌م له منداڵه‌كانیان ده‌كرێت.
به‌پێى ئه‌و وێنانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "له كاتى پێدانه‌وه‌ى نمره‌ى كۆتایی و كارت به خوێندكاران، به شكاندنى نمره له وانه‌كانى هونه‌ر و وه‌رزش به‌تایبه‌تى بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى پله‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مى پێ دیارى بكرێت".
به‌شێك له كه‌سوكارى خوێندكاران، به‌تایبه‌ت خوێندكارانى پۆلى یه‌ك تا شه‌شى بنه‌ڕه‌تى، شكاندنى نمره له‌و وانانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه تا قوتابى مامۆستا بكرێته یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ش به سته‌مى گه‌وره ده‌زانرێت".
له كاتێكدا وانه‌ى وه‌رزش و هونه‌ر هیچ گرنگییه‌كى نه‌بووه له رابردوو و ئێستا، خوێندكار هه‌یه به‌هۆى زیره‌كى و لێ هاتوویی، ته‌واوى وانه‌كانى نمره‌ى 100ى هێناوه، به‌ڵام له وه‌رزش و هونه‌ر یه‌ك بۆ سێ نمره‌ى لێ شكێندراوه.
باوكی خوێندكارێك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "منداڵه‌كه‌ى له پۆلى یه‌كى بنه‌ڕه‌تى، ته‌نها له وانه‌یه‌كدا سێ نمره‌ى لێ شكێندراوه، بۆ ئه‌وه‌ى منداڵى مامۆستاكه بكرێته یه‌كه‌م، ئه‌وه‌شى به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه وتووه و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ش هیچ هه‌ڵوێستى نه‌بووه".
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییه‌كى زۆریان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه "له دوو رۆژى رابردوو كارتى خوێندكارێك بڵاوكراوه‌ته‌وه له سه‌یدسادق، ته‌واوى وانه‌كانى نمره‌ى 100، به‌ڵام له وه‌رزش سێ نمره‌ى لێ شكێندراوه، له‌كاتێكدا ئه‌و خوێندكاره بۆ خۆى كه‌سێكى وه‌رزشییه و چه‌ندین خه‌ڵاتى له وه‌رزش به‌ده‌ستهێناوه".
ع،ه