کوردستانی

مه‌سرور بارزانى په‌یامێكى بۆ فه‌رمانبه‌ران نارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سرور بارزانى په‌یامێكى بۆ فه‌رمانبه‌ران نارد

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ باره‌ى مووچه‌وه‌ په‌یامێكى بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نارد.

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "لەگەڵ حکومەتی عیراق لە پەیوەندیداین تاوەکو کێشەی مووچە بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەربکرێت".

باسى له‌وه‌شكر "ئەرکى ئێمە دابینکردنى مووچەى فه‌رمانبه‌رانه‌ و بۆ ئەوەش بەردەوام لە پەیوەندى و هاریکاریدان لەگەڵ حکومەتى عیراق.

وتیشى "ده‌مانه‌وێت پرۆسى مووچه‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئەو بابەتە بەرەو کۆتایى بچێت و بابەتى مووچە و بودجەى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى بنەڕەتى چارەسەربکرێت".

ئه‌و قسانه‌ى مه‌سرور بارزانى له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ نییه‌ لیستى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان