کوردستانی
زانیاریى لهسهر كارگهكهى ماددهى هۆشبهر له ناحیهى مهیدان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دهزگاى ئاسایشى ههرێمى كوردستان له بارهى كارگهكهى ماددهى هۆشبهر له ناحیهى مهیدان دهخاتهڕوو.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەسنووری ناحیەی مەیدان کەلەسەرەتای دروستکردنیدا بوو، بڵاو دەکاتەوە.
عەقید/ سەلام عبدالخالق _ لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەم ڕاپۆرتەدا زانیاری دەخاتەڕوو لەبارەی کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر کەلەسەرەتای دامەزراندنیدابوو، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەناحیەی مەیدان لەڕۆژی ٢٠٢٤/٤/٢٩ دەستیبەسەرداگرت و دەستگیرکردنی (٥)کەس ڕادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ( سێ )کەسیتر دەردەکات و لە کارگەکەدا دەست بەسەر بڕی (١٤٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری خراپ بوو گیرا و لەدرێژەی لێکۆڵینەوەکان بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەقەزای کەلار تۆمەتبارێکان دەستگیرکرد و دەستگیرا بەسەر بڕی ( یەک تۆن و حەوت سەت و شەست و پێنج )کیلۆگرام ماددەی سەرەتای هۆشبەر، لەم چالاکییەدا جگە لەهێزەکانی ئاسایش هیچ هێزێکی دەرەکی بەشداری نەکردووە.
وردەکاری لێکۆڵینەوەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم،
ئەوە دەردەخەن، کارگەی ماددە هۆشبەرەکە لە سەرەتای دروستکردنیدابووە و بەهیچ شێوەک نەگەیشتوەتە ئاستی بەرهەمهێنان
ع،ه