کوردستانی
دابه‌شكردنى ئاو له‌ناو شارى سلێمانى راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى پاككردنه‌وه‌ى ئاوى قه‌شقۆڵى له ده‌به و پاشه‌ڕۆى گه‌شتیاریی، دابه‌شكردنى ئاو له‌ناو شارى سلێمانى بۆ ماوه‌یه‌ك راده‌گیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویكرده‌وه "وەرگری هێڵی یەکەمی ئاوی دوکان- سلێمانییان لە قەشقۆڵی لە دەبەو پاشەڕۆی گەشتیاری پاكده‌كرێته‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه "بەهۆی ئەو پاشماوانە ناچاردەبین پڕۆژەکان رابگرین بۆ پاککردنەوە لەوپاشەڕۆیانە، بەوەش دابەشکردنی ئاو بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەیەک دوا دەکەوێت بۆیە گرنگە و ئەرکەلەسەر هەموومان کە سەرچاوەکانی ئاو پیس نەکەین".
ئامانج جه‌لال، وته‌بێژى ئاوى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئاوى قه‌شقۆڵى به‌هۆى پاشماوه‌ى گه‌شتیاریی زۆر پیس بووه و پێویستى به‌وه هه‌یه پاكبكرێته‌وه، بۆیه له ئێستادا تیمه‌كان به‌رده‌وامن له كاركردن بۆ ئه‌وه‌ى ئاوه‌كه پاكبكرێته‌وه".
وتیشى "دوابه‌دواى ته‌واوبوونى كاره‌كان، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ئاو له ناو شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ده‌كرێته‌وه".
ع،ه