کوردستانی
هاوسه‌رۆكى شاره‌وانيى جوله‌مێرگ ده‌ستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
میدیاكانی كوردستانی تورکیا بڵاویان کردەوە، شه‌وی رابردوو سەدان پۆلیس شارەوانی جولەمێرگیان گەمارۆدا، کە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (DEM) لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی 31ی ئازاری ئه‌مساڵدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و شاره‌وانییه‌كه برده‌وه.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئەو شەقامەی شارەوانی لێیە و سەرجەم ئەو شەقامانەی بەرەو شارەوانی دەچن لەلایەن پۆلیسەوە بەڕووی شۆفێران داخران".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه "دوای گەمارۆدانەکە لە بەیانی ئه‌مڕۆ، دەرگاکانی شارەوانی شكێنران و شارەوانی دەستی بەسەردا گیرا و دەستبەجێ سەرجەم بەرپرسانی دامەزراوەکە بانگهێشتکران بۆ کارکردن".
ئاژانسی میزۆپۆتامیا باسی لەوەکردوە "مەهمەت سدیق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا به ده‌نگی خه‌ڵک سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا لە شاری وان ده‌ستگیركراوه".
ع،ه