کوردستانی

ژماره‌ى كورسى پارێزگاكان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دياريكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌ى كورسى پارێزگاكان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دياريكرا

مه‌ودا میدیا-

به‌گوێره‌ی بڕیاری كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق، 100 كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر پارێزگاكاندا.

به‌پێى دابه‌شكارییه‌كه‌ى كۆمسیۆن " بازنه‌ی هه‌ولێر 32 كورسی گشتیی و 2 كورسی كۆتا، یه‌ك كورسی بۆ توركمان و یه‌ك كورسی بۆ مه‌سیحی".

هه‌روه‌ها "بازنه‌ی سلێمانی 36 كورسی گشتیی و 2 كورسی كۆتا یه‌ك كورسی بۆ مه‌سیحی و یه‌ك كورسی بۆتوركمان".

"بازنه‌ی دهۆك 24 كورسی گشتیی و 1 كورسی كۆتا بۆ مه‌سیحی، بازنه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش 3 كورسی گشتى".

هه‌ر به‌پێی بڕیاری كۆمسیۆنى عیراق " خۆكاندیدكردن بۆ كورسییه‌كانی "كۆتا" به‌شێوه‌ی تاكه‌كه‌سیی (فردی) ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا، براوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێت كه‌ زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستده‌هێنێت.".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان