کوردستانی
ههرێم و عیراق هاوکاری یهكتر دهبن له هەوڵە هەواڵگرییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سهبارهت به ئاڵوگۆڕی زیانیاریی و هەماهەنگی هەواڵگریی نێوان ههردوولا، ئهنجومەنی ئاسایشی هەرێم و ئەنجومەنی هەواڵگریی نیشتمانیی عیراق کۆبوونەوە، هاوكات جەختیان لە هاوکاری نێوان دەزگا ئەمنییەکان و یەکخستنی هەوڵە هەواڵگرییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە4ى حوزهیرانى 2024، کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی هەواڵگریی نیشتمانیی عیراق بە ئامادەبونی، جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/ زانیاریی هەرێم، هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەی نێوان ئەو بەرپرسە ئەمنی و حکومییانە ئاڵوگۆڕی زانیاریی و هەماهەنگیی هەواڵگری و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان تاوتوێکراون.
لە کۆبوونەوەکە هەموو لایەنەکان جەختیان لە هاریکاری زیاتری نێوان دەزگا ئەمنییەکان و یەکخستنی هەوڵە هەواڵگرییەکان کردەوە لەپێناو سەقامگیری زیاتری ئاسایش و ئارامی لە عیراق و هەرێمی کوردستان.
جگەلەوەش، هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و یاسا شکێنان، لابردنی بەربەستەکانی بەردەم کێشەکان و دۆسییە هاوبەشەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بوو کە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و لەسەر بنەمای یاسابەرکارەکان و بەرژەوەندی نیشتمانیی بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.
پ ح ع