کوردستانی
حكومهتى ههرێم فۆڕمى دامهزراندنى به گرێبهست كاراكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
به ئامانجى پڕکردنەوەی چەند بۆشاییەک لە پێکهاتە کارگێرییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، حکومەتی هەرێم لینکی تایبەت بە فۆڕمی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست کاراکرد.
لە راگەیەنراوێکدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاندووه "بە مەبەستی پڕکردنەوەی ژمارەیەک بۆشایی لە میلاکی پسپۆڕیی و پاڵپشتی پێکهاتە کارگێرییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، ئەنجومەنی راژەی گشتیی هەڵدەستێت بە وەرگرتنی فۆرمى داواکاریی دامەزراندن بە شێوەى گرێبەست".
لە کاتی داواکاری دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست، پێویستە ئەم خاڵانە رەچاوبکرێت:
1. پێویستە پێشکەشکار (Email)ی تایبەت بە خۆی لەئەکاونتی (Gmail) هەبێت و (Sign-in) کرابێت بۆ ئەوەی بتوانێت فۆڕمی داواکاریی دامەزراندن پڕبکاتەوە.
2. تەنیا دانیشتووانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە دەتوانن فۆرمى داواکاریى دامەزراندن پێشکەش بکەن.
3. پێشکەشکار بۆی هەیە تەنیا یەک پسپۆڕى لە فۆڕمى داواکاریى دامەزراندن هەڵبژێریت.
4. پێشکەشکار دەتوانێت تا (3) وەزارەت و لایەنى نەبەستراو بە وەزارەت بۆ کارکردن لە بواری پسپۆڕییەکەی هەڵبژێرێت، بە مەرجێک پسپۆڕییەکەی لە لایەن وەزارەتەکە داواکرابێت.
5. ناردنی زیاتر لە یەک فۆڕمی داواکاریی لە لایەن پێشکەشکار رێگەپێدراو نییە و دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەی.
بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست کلیک لەم لینکە بکە
پ ح ع